به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌دوای تێپه‌ڕبوونی سێ حه‌فته به‌سه‌ر ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌می كۆچبه‌ران له ده‌ریاچه‌ی وان، كاربه‌ده‌ستانی توركییه باسیان له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌م ڕووداوه بۆ ٥٤ كه‌س كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی روویترێز، وه‌زیری ناوخۆی توركییه ڕایگه‌یاندووه كه به‌دوای په‌یداكردنی ته‌می ٩ كه‌سی دیكه له ڕۆژی شه‌ممه، ژماره‌ی قوربانییان بۆ ٥٤ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، به‌له‌مێكی هه‌ڵگری كۆچبه‌ران له ڕێكه‌وتی ٧ی ئه‌م مانگه به ٥٥ تا ٦٠ كه‌سه‌وه له ده‌ریاچه‌ی وان ژێر ئاو كه‌وت.