کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان

بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان 1 2

ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەرتەشی ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکانی لە باشووری لوبنان بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەپێداوە.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، ئەرتەشی ڕژیمی ئیسرائیل، سەرەڕای بەرفراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی لە باشووری لوبنان، ژمارەیەکی زۆر لە پێگەکانی حیزبوڵڵای لوبنانی لە شارە جیاوازەکان، لەوانە بەیروتی پایتەختی لوبنان بوردومان کردووە. لە هەمان کاتدا، سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەرتەشی ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە لە ئاستێکی بەربڵاودا دەستپێکردووەوەتەوە و بە هۆیەوە چوار ئەندامی حەماس کوژراون.