ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە، شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستان، بە چەندین درۆنی ئینتحاری لە جۆری شاهدی ١٣٦ بە ئامانج گیراوە.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، درۆنەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە لایەن فڕۆکەکانی هێزە هاوپەیمانەکانی جێگیر لە هەرێمی کوردستان، تێکشکێندراون. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێرشەکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێژەی هێرشەکان زۆرتر بێت.
