کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی درۆنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپی بنەماڵەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

هێرشی درۆنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپی بنەماڵەکانی حیزبەکانی

ڕۆژی ڕابردوو، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە چەندین درۆنی بومبڕێژکراو کەمپی بنەماڵەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردە ئامانج.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کراوەتە ئامانج و سەرەڕای زیانێکی زۆری ماددی بە کەمپەکە، چوار ئەندامی ئەو حیزبە بە سەختی بریندار و دۆخی تەندروستی یەکێک لە برینداران ناجێگیرە. لە هەمان کاتدا کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە چەندین درۆنی ئینتحاری بە ئامانج گیراوە، کە بە هۆیەوە زیانێکی زۆری ماددی بەر کەمپەکە کەوتووە، بەڵام تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە ڕێژەی زیانە گیانییەکان زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.