لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لانیکەم ٢٣٢ هاووڵاتی لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتیانە بە بێ بەڵگەی قەزایی و زۆربەیان بە هێرش بۆ سەر ماڵەکانیان و بەوپەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکرانیان یان دۆخی تەندروستی و شێونی ڕاگرتنیان بڵاو نەکراوەتەوە و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.
