کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بەشداری زیاتر لە ١٥ کەشتی جەنگی ئەرتەشی ئەمریکا لە گەمارۆدانی ڕژیمدا

بەشداری زیاتر لە ١٥ کەشتی جەنگی ئەرتەشی ئەمریکا لە گەمارۆدانی ڕژیمدا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، زیاتر لە ١٥ کەشتی جەنگی ئەرتەشی ئەمریکا ئەرکدار کراون کە لە ئاوەکانی کەنداوی فارس و عومان، گەمارۆی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بدەن.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ هەڕەشەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە مەبەستی گەمارۆدانی دەریایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، فەرمانی گەمارۆدانی ئاوەکانی کەنداوی فارس و دەریای عومان، بە زیاتر لە ١٥ کەشتی جەنگی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئەمریکا دراوە. بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکا بڕیارە لەم گەمارۆیەدا هاتوچۆی کەشتییە بازەرگانییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی بەرچاو سنووردار بکرێتەوە و هەروەها ڕێگە بۆ کەشتییە بازەرگانییەکانی وڵاتانی دیکە بکرێتەوە. لە هەمان کاتدا سەرۆک کۆماری ئەمریکا جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە ڕێژەی هاتوچۆی کەشتییە بازەرگانییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو لە گەرووی هورموز بەرز بووەتەوە و لە ڕۆژانی داهاتوودا مەترسییەکی جددی لە سەر ئەم گەرووە نامێنی.