کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناردنی یارمەتی مرۆڤ دۆستانەی خاچی سوور بۆ هاووڵاتیان لە ئێران

ناردنی یارمەتی مرۆڤ دۆستانەی خاچی سوور بۆ هاووڵاتیان لە ئێران 1

بەپێی دوایین هەواڵەکان، لە لایەن ڕێکخراوەی خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە زیاتر لە ١٨٠ تۆن یارمەتی مرۆڤ دۆستانە بە مەبەستی گەیشتنی بە دەستی قوربانیانی هێرشەکان، ڕەوانەی ئێران کراوە.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، ئەو ڕێکخراوە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ئاماژەی بەوە کردووە کە هاووڵاتیان لە ئێران بە هۆی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، تووشی زیانێکی زۆری ماددی و گیانی بوون و سەرەڕای ئەوەش، ژمارەیەکی زۆر لە پیشەکان لە ناوچوون و ئەمەش بووەتە هۆی خراپی دۆخی ژیانی هاووڵاتیان. لە درێژەی بەیانناممەکەدا جەخت لە سەر چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی دیێلۆماسییەوە کراوەتەوە و هەروەها داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ کراوە کە دژ بە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و هرەوەها جەنایەتەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دژ بە خەڵکی ناڕازی لە ئێران هەڵوێستیان هەبێت.