بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران بۆ ماوەی زیاتر لە یەک هەزار و ٨٠ کاتژمێر، لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمەوە داخراوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، هاوکات لەگەڵ پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٥ ڕۆژ، هاووڵاتیان لە شارە جیاوازەکانی کوردستان و ئێران تووشی کێشەی پەیوەندی تەنانەت لە ناوخۆی ئێران بوون و هەروەها هێڵەکانی پەیوەندی ناوخۆ لە هەندێک شار پچڕاون. لە هەمان کاتدا داخرانی هێڵی ئینتەرنێت بووەتە هۆی زیانێکی گەورەی ئابووری و زۆربەی پیشە ئۆنلاینەکان لە ناوچوون.
