بەپێی دوایی ڕاپۆرتەکان، بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئێران و کوردستان، کۆمەڵێکی زۆر لە قوتابیان و مامۆستایان گیانیان لە دەستداوە یان برینداربوون.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، بە هۆی هێرشەکانەوە لانیکەم ٣٤٥ قوتابی و مامۆستای قوتابخانەکان لە ئێران و کوردستان، گیانیان لە دەستداوە و زیاتر لە ٢٢٢ کەسی دیکەش بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون. شایانی باسە کە بە هۆی پچڕانی ئینتەرنێت لە ئێران و سنووردارکردنەوەی ناردنی زانیارییەکان بۆ میدیاکانی دەرەوەی وڵات، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە ئامارێکی ڕاستەقینە بڵاو نەکراوەتەوە و ئەگەری هەیە ژمارەی قوربانیان زۆرتر بێت.
