کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئەگەری دەسپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئەمریکا

ئەگەری دەستپێکردنەوە دانوستانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئەمریکا

بەپێی دوایین هەواڵەکان، ئەگەری هەیە دانوستانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئەمریکا لە ەەفتەی داهاتوو دەستپێبکاتەوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پیشنیاری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕاوەستاندنی پیتاندنی ئۆرانیۆم بۆ ماوەی پێنج ساڵ، لە لایەن ئەمریکاوە ڕەت کراوەتەوە و هەروەها سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرپرسانی ئەمریکا جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە پێشنیارێکی زۆر باشیان ڕادەستی کۆماری ئیسلامی کردووە و باشترە کە لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمەوە پەسەند بکرێت. لە هەمان کاتدا ئاژانسی هەواڵی ڕوویتەرز ئاماژەی بەوە کردووە کە دانوستانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا ئەگەری هەیە لە هەفتەی داهاتوودا لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان دەستپێبکاتەوە.