کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

گیان لەدەست دانی 20 کرێکار و بریندار بوونی 24 کەسی دیکە لە میسر

جان باختن 20 کارگر و زخمی شدن 24 نفر دیگر در مصر

ڕۆژی هەینی 22ی مانگی ڕەشەممە لە ئاکامی ئاگرتێبەربوونی کارخانەیەکی بەرهەمهێنانی پووشەک لە باکووری وڵاتی میسر لە شاری “ئەلعبوور” بیست کرێکار گیانیان لە دەست داو بیست و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە وتەی کاربەدەستانی خۆجێی ئاگرەکە دواتر کۆنتڕۆڵ کراوە و لێکؤڵینەوە لە بابەت هۆکاری ڕووداوەکە لە ئارا دایە.هەروەها 19 کەس لە بریندارەکانی ئەم ئاگرکەوتنەوەیە بە هۆکاری قووڵی برینەکانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی قاهیرەی پێتەخت کراون. باس لەوە دەکرێ، بە هۆکاری سەختی برینەکان ئیمکانی زۆر بوونی کوژراوەکان لە ئارا دا بێت.