له ئه‌نجامی ڕووداوێكی شوێنی كار له ورمێ، دوو كرێكاری بیناسازی له‌كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كاره له‌مشاره، به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دوو كرێكاری ٢٥ و ٣٤ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له بینایه‌كی هه‌شت ته‌به‌قه له شه‌قامی “ته‌یموری” ورمێ، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو چاڵێكی ئاسانسۆر به سه‌ختی برینداربوون و پاش ڕاگوێزرانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ن به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.