وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: به‌هۆی هێرشه‌كانی چه‌ند ساعه‌تی ڕابردوو بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه به‌لانیكه‌م ٢٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له ٧ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٣وه تا به ئه‌مڕۆ، ٥٤ هه‌زار و ٦٠٧ فه‌له‌ستینی له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه گیانیان به‌خت كردووه و ١٢٥ هه‌زار و ٣٤١ كه‌س بریندار بوون. ڕۆژی چوارشه‌ممه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژ به منداڵان، ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ڕایانگه‌یاندووه كه یه‌ك ملیۆن منداڵ له كه‌رتی غه‌زه ئاواره بوون و تا به ئه‌مڕۆ زیاتر له ١٣ هه‌زار منداڵ بوونه‌ته قوربانی. ڕێكخراوی یوونیسفیش سه‌باره‌ت به مردنی منداڵانی غه‌زه به‌هۆی برسیه‌تی هۆشداری به كۆمه‌ڵگای جیهانی داوه.