به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای بێهداشت و ئیمه‌نی شوێنی كاری توركیا، له یه‌ك مانگی ڕابردوودا به‌لانیكه‌م ١٥٢ كرێكار له باكووری كوردستان و توركیا گیانیان به‌خت كردووه كه ٨ كه‌سیان منداڵ بوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له چوار مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ٢٠٢٥ی زاینی دا، به‌لانیكه‌م ٦١١ كرێكار له باكووری كوردستان و توركیا گیانیان له‌ده‌ست داوه. ١٥٢ كه‌س له‌و كرێكارانه ته‌نیا له مانگی ئاوریل دا گیانیان به‌خت كردووه و ٨ كه‌سیان منداڵ، ٤ كه‌س ژن و ٧ كه‌س په‌نابه‌ر بوون. شۆرای بێهداشت و ئیمه‌نی شوێنی كاری توركیا ڕایگه‌یاندووه كه زۆربه‌ری قوربانیان له به‌شه‌كانی بیناسازی، كه‌شاوه‌رزی، ڕێگه‌وبان، مه‌عده‌ن و كارگه‌ی ئاسن بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ١٢ ساڵی ڕابردوودا، به‌لانیكه‌م ٧٦٤ منداڵی كار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له توركیا گیانیان له‌ده‌ست داوه.