به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی گه‌لاوێژ، ٣ موعه‌لیمی خه‌ڵكی ئه‌هواز پاش تێپه‌ربوونی نزیك به ٣ مانگ له دهستبهسهركردنییان، له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌هوازه‌وه بۆ زیندانی “شیبان” ڕاگوێزران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ناجی سه‌واری، ماهێر دهسومی و عه‌لی عه‌بیداوی”، له ڕێكه‌وتی ٩ی مانگی گوڵان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له مه‌دره‌سه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. ئه‌م سێ موعه‌لیمه به‌ندكراوه نزیك به سێ مانگ له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌هواز له ژێر لێپرسینه‌وه و گوشاردا بوون. شایانی باسه، ناوبراوان پێشتر له ئه‌ندامانی تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی خه‌ڵكی سێڵاو لێدراوی ناوچه‌كه بوون.