ڕۆژی پێنجشەممە 19ی مانگی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە کرێکاران و کارمەندانی ڕێگەی ئاسنی زاهیدان، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان کۆبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازی دەڵێن: لە کۆی حەقدەستی مانگەکانی ڕێبەندان و ڕەشەممەو جێژنانەو و چند بۆنی تایبەت بە خۆیان، تەنیا 2میلیۆن و 500 هەزاریان پێدراوە. کرێکارانی ناڕازی جەختیان کردووە، کە لەو باروودۆخە نالەبارە دا کە تەنگی بە ژیانیان هەڵچنیوە و کەمتەرخەمی و بایەخ نەدانی بەرپرسان بە داواکارییەکانیان، هاندەرییان دەبێ بۆ ڕاگەیاندنی مانگرتن.