“كه‌یوان سه‌میمی” و “عه‌سه‌ل محه‌ممه‌دی” دوو چالاكی ناسراوی كرێكاری ئێران، ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین ڕاگوێزران.
“كه‌یوان سه‌میمی” له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ڕۆژی جیهانی كرێكار له ساڵی ٩٨، له ڕێكه‌وتی ١٧ی مانگی سه‌رماوه‌زی ٩٩ی هه‌تاویه‌وه به تۆمه‌تی “به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی و تێكدانی ئاسایشی گشتی” هه‌روه‌ها “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” به سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه و ئێستا به دوای تێپه‌ڕ بوونی ٢ ساڵ له ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین ڕاگوێزراوه. هه‌روه‌ها “عه‌سه‌ل محه‌ممه‌دی” چالاكی دیكه‌ی كرێكاری كه له ڕێكه‌وتی ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵه‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ چالاكی دیكه‌ی كرێكاری به ناوی “هیراد پیربۆداقی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.