به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه سێ كه‌سی نه‌ناسراو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی دارفوور و له‌ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه، زیاتر له ٦٠ كه‌س كوژراون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕۆژێك پێشتریش ٢٠ كه‌سی دیكه له‌م ناوچه‌ی به هه‌مان شێوه كوژراون.
به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی توندووتیژیییه‌كان له سودان، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته ڕایگه‌یاندووه: بڕیاره هێزی نیزامی زیاتر ڕه‌وانه‌ی ئه‌م ناوچه‌ی بكرێ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ساڵی ٢٠٠٣ به‌م لاوه هه‌تا ئێستا سه‌دان هه‌زار كه‌س به‌هۆی شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی و نه‌یاران له ناوچه‌ی دارفوور گیانیان له‌ده‌ستداوه و به ملیۆن كه‌سیش ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتووه. ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ی یه‌گرتووه‌كان ڕایگه‌یاندووه، نزیكه‌ی ٣٠٠ هه‌زار كه‌س هه‌تا ئێستا له‌م ناوچه‌یه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢ ملیۆن كه‌سیش ئاواره بوون.
