“جه‌هانبه‌خش سه‌نجابی شیرازی” سه‌رۆكی ژووری هاوبه‌شی بازه‌رگانی ئێران و عێراق له وتوووێژێك دا ڕایگه‌یاند: به له‌به‌رچاو گرتنی نزیكی زمانی و كولتووری خه‌ڵكی هه‌ر دوو وڵات، لاوانی ئێرانی به مه‌به‌ستی كار كردن بۆ ناوچه‌كانی باشوور، ناوه‌ند و هه‌رێمی كوردستان كۆچ ئه‌كه‌ن.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، هۆكاری سه‌ركی كۆچ كردنی لاوانی ئێرانی بۆ عێراق، نه‌بوونی هه‌لی كار له ئێران و جیاوازی زۆری به‌های پاره‌ی ئێران له‌گه‌ڵ دیناری عێراقیه. لاوانی بسپۆڕ و كرێكارانی ئێران به ٨ تا ١٢ ساعه‌ت كار له عێراق چه‌ند هێنده‌ی ئێران حه‌قده‌ست وه‌رده‌گرن و خاوه‌نكارانی عێراقیش كه‌ڵگیان لێ وه‌ر ده‌گرن و كرێ خانوو و ئیجاره‌ی شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان په‌رداخت ئه‌كه‌ن.