له ڕۆژانی ڕابردوودا، كارگه‌ی لم و ڕێخی نه‌هری له شاری ورمێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به هۆكارێكی نادیار داخراوه و به‌وهۆیه‌وه ده‌یان كرێكار بێكار كراون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی حكوومه‌ت به بێ ئاگاداركردنه‌وه و به‌ڵگه‌ی قه‌زایی درگای شیركه‌تی نه‌هرییان داخستووه. پۆلۆمپكردنی ئه‌و كارگه بووه‌ته هۆی بێكاری ده‌یان كرێكار، كارگه‌ڕانێك كه له‌و ڕێگه‌وه بژێوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دابین ده‌كرد.