به پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م ١٨ هه‌زار منداڵی په‌نابه‌ر له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا. له وڵاتانی یۆنان، ئیتالیا و ئاڵمان ون بوون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی گاردیه‌نی بریتانیایی، ١٨ هه‌زار و ٢٩٢ منداڵی په‌نابه‌ری بێ سه‌رپه‌رست له ماوه‌ی ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٠ی زایه‌نی له یه‌كیه‌تی ئۆروپا بێ سه‌رووشوێن ماونه‌ته‌وه كه ده‌كاته ڕۆژانه ١٧ منداڵ. جێی ئاماژه‌یه كه زۆۆربه‌ی ئه‌م منداڵانه خه‌ڵكی وڵاتانی ئێریتره، مه‌راكش، گینه و ئه‌فغانستانن.