کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

هێرشی مووشەکی بە تەئسیساتی نەوتی باکووری سوورییە

حمله موشکی به تاسیسات نفتی شمال سوریه

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە 16ی ڕەشەممە، لە ئاکامی هێرشی مووشەکی بە تەئسیساتی نەوتی لە باکووری سوورییە کە لە ژێر کۆنترۆلی تورکییە دایە، چوار کەس کوژران.

مێدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە وێدەچی هێرشەکە لە لایەن ڕووسییە و هێزەکانی بەشار ئەسەدەوە کرابێت و ئامانجیان لەو هێرشە نانەوەی کێشە بۆ تەجارەتی نەوتی گرووپەکانی نزیک بە تورکییە بووبێ. لە گرتە ویدئویەک کە لە مێدیا کۆمەڵایەتییەکان دا بڵاو بووتەوە، دەنگی تەقینەوە و سوتانی تانکێرە نەوتییەکان دەبینرێ. تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریتی هێرشەکەی نەگرتووتە ئەستۆ و دەوڵەتی تورکییەش هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە.