رۆژی دووشه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌ممه، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچه‌ی سه‌وزی بەغدا كرایه ئامانج و زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا و شانەی راگەیاندنی ئەمنیش دەڵێت، هیچ زیانێکی نەبووە.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، مووشەکەکان لەنێو بنکەی سەربازی “تەوحید” لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتوونەتە خوارەوە. لە دوای رووداوەکەش، هێلیکۆپتەری هێزەکانی ئەمریکا بە ئاسمانی ناوچەی سەوز و باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەسووڕانەوە و چاودێریی ناوچەکەیان كردووه. شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، ژمارەی مووشەکەکان دوو مووشەک بوونە و هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە. هێزە ئەمنییەکانیش بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە، بەڵام پەیامنێره‌كان ئاماژە به سێ مووشەک ده‌كه‌ن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌مه سێهه‌مین هێرشی راكێتیه بۆ سه‌ر پێگه‌ی هێزه‌كانی ئێتلاف به رێبه‌رایه‌تی ئا‌مریكا، هه‌فته‌ی رابردوو چه‌ندین راكێت به‌ره‌و پایه‌گای نیزامی ئامرێكا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵێر نێردڕا، هه‌روه‌ها رۆژی شه‌ممه‌ش چه‌ند راكێتی دیكه حه‌واڵه‌ی پایگای هه‌وایی “ئه‌لبه‌له‌د” كرابوو.