شه‌وانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ٢٦ و ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بنكه و باره‌گای حووسیه‌كانیان له چه‌ندین شاری یه‌مه‌ن به چڕی بۆردوومان كرد و به‌وهۆیه‌وه زیاتر له ٥٣ كه‌س كوژران و به سه‌دان كه‌سی دیكه بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆیته‌رز، دۆناڵد ترامپ فه‌رمانده‌یی عه‌مه‌لیاته‌كه‌ی به ده‌سته‌وه گرتووه و پاش هێرشه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌ی له حووسییه‌كان كردووه كه ئه‌گه‌ر درێژه به نائه‌من كردنی ڕێڕه‌وه ئاوییه‌كان بده‌ن، دۆزه‌خ به‌سه‌ریاندا ده‌بارێنن. سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ختی له كۆماری ئیسلامی كرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ڕژیمی تاران كۆتایی به پاڵپشتی كردنی حووسییه‌كان نه‌هێنێت، به سه‌خت ترین شێوه وڵام ده‌درێته‌وه. به‌یانی دووشه‌ممه‌ش فه‌رمانده‌یی سێنتكام ڕایگه‌یاند كه چه‌ندین فه‌رمانده‌ی باڵای حووسییه‌كان له هێرشه‌كانی ئه‌مریكا دا كوژراون و ترامپ فه‌رمانی به هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته داوه چاوه‌ڕوانی پێدانی مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن كۆشكی سپی نه‌بن و وڵامی هه‌ر جۆره مه‌ترسییه‌ك به توندترین شێوه بده‌نه‌وه.