ڕۆژی چوارشەممە 20ی مانگی ڕەشەممە بە هەزاران کەس لە دانیشتوانی شاری ئاتێن لە کاردانەوە بە گرتە ویدئۆیەک کە لەوێدا پۆلیس ڕۆژی یەکشەممە لە شاری “نێ ئا ئێسمێرنی” پیاوێک کوتەک کاری دەکا، ڕژانە سەر شەقامەکان.
ناڕازییان لە شاری “نێ ئا ئێسمێرنی” لە گەرەکێکی مەسکوونی کە ویدئۆکە لێی زەبت کراوە، خەڵک بە بەدەستەوە گرتنی بەنێرگەلێک بە ناوەرؤکی “مەئمورانی پۆلیس لە گەرەکی ئێمە بچنە دەرێ” کۆبوونەوەیان ئەنجام دا. پۆلیس لە کاردانەوە بە ناڕەزایەتی هاوڵاتیان لە گازی فرمێسک ڕێژ و ماشێنی ئاوپاش کەڵکی وەرگرتووە. هەروها 10 کەس لە بەشداربوانی ناڕەزایەتییەکە دەستبەسەر کراون. شایانی باسە ئەو دادستانەی کە پەیگیری پەروەندەکەیە وتوویەتی لە کاتێک دا کە خەڵک لە گەڵ بەربەستە ئابوورییەکان و قەیرانی کۆرۆنا دەست و پەنجە نەرم دەکەن، شکایەت لە دژی تووندو تیژییەکانی پۆلیسیش ڕوو لە زیاد بوونە.