کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ناڕەزایەتی شۆفیرەکانی شیرکەتی پەیمانکاری تەسدیدی عەسەلویە

اعتراض رانندگان شرکت پیمانکاری تسدید عسلویه1

کۆمەڵێک لە شۆفیرەکانی شیرکەتی پەیمانکاری تەسدیدی عەسولویە، لە فازەکانی 15 و 16 رۆژی شەممە 16ی مانگی ڕەشەممە، لە ناڕەزایەتی بە نەدانی شەش مانگ حەقدەستە وەدوا کەوتووە کانیان دەستیان دایە کۆبوونەوە.

بە وتەی یەکێک لە بەشداربوان لە کۆبوونەوەکە، 30 دەسگا، کە بریتین لە ئۆتووبوس، سەواری، وەن، مینی بوس، میدڵ باس لە مەسیرەکانی دیر، کەنگان، جەم، پارسیان، ریز، و ئەنارستان، نەخل تەقی، عەسەلویە و لامەرد، سەرویسەکانی کرێکارانی پەیمانکاری تەسدیدی پاڵاوگەی فازی 15 و 16 شەش مانگە حەقدەستیان پێنەدراوە. جێی ئاماژه‌یه‌ ئەم شۆفیرانە، دوایی شەش مانگ بەڵێنی، دەستیان لە کار کێشاوەتەوە و ڕایان گەیاندووە: تا گەیشتن بە سەرجەم داواکارییەکانیان، درێژە بە ناڕەزایەتییەکەیان دەدەن.