كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی لوبنان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، له‌ئاست په‌رده‌لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری قاسم سوله‌یمانی له شاری به‌یرووت، له ڕێگه‌ی دانانی چه‌ندین پۆست له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی سێشه‌ممه هێزه‌كانی حیزبوڵڵای لوبنان له هه‌نگاوێكی كرداری له شاری به‌یرووت، په‌رده‌یان له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌ی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی جه‌نایه‌تكاری سپای قودس ڕژیم لابرد. ناڕازییان دانانی ئه‌م په‌یكه‌ره‌یان به “هێرشی كولتووری” و هه‌روه‌ها وه‌ك هێمایه‌ك بۆ نیشان دانی زیاتری پێگه‌ی ئێران له لوبنان ناوبردووه. ئه‌م په‌یكه‌ره‌یه له مه‌یدانێك له شه‌قامی “قاسم سوله‌یمانی” له شاری به‌یرووت دانراوه، شه‌قامێك كه ده‌چێته‌وه سه‌ر گه‌وره‌ڕێی خومه‌ینی ئه‌مشاره.