كرێكارانی شاره‌داریی حه‌میدییه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ١٥ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان، له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داری و شوڕای شار ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستادا كێشه‌وگرفتێكی زۆری له بورای دابین كردنی بژێوی ژیانیان پێكهێناوه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، ناچارن به بێ حه‌قده‌ست كار بكه‌ن. شایانی باسه، كرێكارانی شاره‌درایی حه‌میدییه كه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ته‌نیا به‌شێك له حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت كراوه، به سه‌رنج دان به بارودۆخی دژواری ژیانیان ده‌ڵێن: به‌رپرسانی شاره‌داریی له جیاتی وڵامدانه‌وه به خواسته‌كانیان، هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه له‌سه‌ر كار ده‌ریان ده‌كه‌ن.