به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی گوڵان، هاووڵاتیانی خه‌ڵكی مه‌هاباد له ئاست بایه‌خ نه‌دانی شاره‌داری به دۆخی خراپی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به وته‌ی یه‌كێك له هاووڵاتیان، به‌رپرسانی ئه‌و شاره سه‌رقاڵی گه‌نده‌ڵی و دزین و ئاگایان له دۆخی خراپی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره نییه. به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، زۆرینەى شەقام و کۆڵانەکانى شارى مەهاباد دۆخیان خراپە و پڕن لە چاڵ و چۆڵە و ئەمەش ژیان و هاتووچۆى بۆ خەڵک و خاوەن ئۆتۆمبێلەکان دژوار کردووە.