به‌یانی شه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی حسێن مولازاده ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ له زیندانی زه‌نجان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، حسێن مولازاده سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. شایانی باسه كه حسێن پێش ده‌ستبه‌سه‌ركران، پیشه‌ی میكانیكی ئۆتومبێل بووه و جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی به شێوه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه به‌ڕێوه چووه.