ڕۆژی چوارشەممە یەکەمی مانگی گوڵان، “ڕێکخراوی بەربەستدانان بۆ چەکە شیمیاییەکان” بە زۆرینەی دەنگ دەوڵەتی سورییەیان لە ڕێکخراوەکە وەلا نا.
ڕۆژی چوارشەممە، بە پێشنیاری 46 ئەندام لە کۆی 193 ئەندامی ڕێکخراوکە، مافی سورییەی بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەکەی ئامێستێردام، خرایە ناو پرۆسەی رەئی دانا، کە بە دهنگی 87 دەوڵەت، سورییە لە ڕیکخراوەکە وەلانرا. هۆکاری وەلانانی دەوڵەتی سورییە لەم رێکخراوەیە، کەڵک وەرگرتنی لە چەکە شیمیاییەکان ڕاگەیەندراوە.