كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی خزمه‌تگوزاری و فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی لووشان له ئۆستانی گیلان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، شه‌ش مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان دواخراوه و ده‌شڵێن: مۆتاڵباته‌كانیان پێوه‌ندی به شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌یه. ناڕازییان هه‌روه‌ها له‌ئاست دواخرانی به‌رده‌وامی مۆتاڵباته‌كانیان ناڕازیی و ڕایانگه‌یاندووه: له مانگی ڕه‌زبه‌ری پاره‌كه‌وه و به‌دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شاره‌داری پێشوو و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی شوڕای شاری لووشان، بڕیار بوو كه هه‌ر دههۆمی مانگێك، بڕی یه‌ك مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكاران په‌رداخت بكرێت، به‌ڵام له ئێستادا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه سه‌رچاوه‌ی ماڵی پێویست له هه‌ژماری شاره‌داریی دا هه‌یه، هێشتا حه‌قده‌ستی مانگی گوڵانیانیان په‌رداخت نه‌كراوه.