کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌زا ڕه‌سایی له سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی له‌ كرماشان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌زا ڕه‌سایی له سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی له‌ كرماشان

شه‌وی یه‌لدا بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌زا ڕه‌سایی، به‌ندكراوی سیاسی ئێعدامكراو له‌ زیندانی كرماشان، له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.

دایكی ڕه‌زا ڕه‌سایی له‌ په‌یامێكی ویدیۆیی دا وتی: كوڕه‌ شیرینه‌كه‌م، ڕه‌زا گیان، خه‌می نه‌بوونت چیرۆكی هه‌زار و یه‌ك شه‌وی یه‌لدای دایكانی دادخوازه‌ و كۆتایی نایێت، من ئه‌مساڵ و له‌م شه‌و چله‌ی زستانه دا له‌ ته‌نیشت كێلی قه‌بره‌كه‌ت داده‌نیشم، به‌ڵكوو تۆزێك ئێش و ئازارم ساڕێژ بێت. دڵینام كه‌ ده‌نگی ئازادیخوازی و مافخوازی ڕه‌زا و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی قه‌د ناكوژێته‌وه‌.