به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ، دوو مێرمنداڵی سووختبه‌ری ته‌مه‌ن ١٤ و ١٩ ساڵ به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتومبێله‌كه‌یان له سه‌راوان گیانیان له ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، نانساوی ئه‌و دوو مێرمنداڵه سووختبه‌ره بریتیه له: “محه‌ممه‌د میربه‌لووچ زهی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و “بنیامین میربه‌لووچ زهی” ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “كه‌مال ئاباد”ی سه‌ر به شارستانی خاش. ئه‌و دوو مێرمنداڵه سووختبه‌ره به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتومبێل به‌سه‌ختی بریندار بوون كه “محه‌ممه‌د” به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه گیانی له ده‌ست داوه و “بنیامین” چووه‌ته كۆما و ئێستا له به‌شی تایبه‌تی نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری دایه.