سه‌رۆكی ئیتحادییه‌ی نانه‌واخانه‌كانی سه‌نگه‌كی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی گوڵان ڕایگه‌یاند: پشكی ئاردی نانه‌واخانه‌كان هه‌ر ١٠ ڕۆژ ڕایه‌ك كه‌م ده‌كرێته‌وه و تا ئێستا ٥٠ بۆ ٦٠٪ی پشكی ئاردی نانه‌واخانه‌كانی تاران كه‌م كراوه‌ته‌وه.
“محه‌ممه‌د سوله‌یمانی” ڕۆژی سێشه‌ممه له وتوووێژ له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵنێری “ئیلنا” ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌ویست به به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی “هووشمهندسازی” نانه‌واخانه‌كان، فرۆشتنی ئارد به نرخی ده‌وڵه‌تی به نانه‌واخانه‌كان وه‌لا بنێت به‌ڵام عه‌مه‌له‌ن شتێكی دیكه ڕوویدا و مابه‌ته‌فاوه‌تی نرخی ده‌وڵه‌تی و ئازادی ئارد به نانه‌واخانه‌كان په‌رداخت نه‌كرا به‌ڵكوو پشكی ئاردی ده‌وڵه‌تی كه‌م بووه‌ته‌وه و نرخی نان بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوودا ٣٠ بۆ ٧٠٪ بڕواته سه‌ره‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه دا ده‌وڵه‌تی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی نرخی بلیتی ئۆتوبووس و تاكسی نێو شار و ده‌ره‌وه‌ی شاری به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو بردۆته سه‌ره‌وه و ڕۆژی ڕابردووش نرخی هه‌ر كۆنسروێكی ماسی گه‌یشته ٧٠ هه‌زار تمه‌ن.