ڕۆژی هه‌ینی به‌هۆی داڕمانی دیواری مه‌عده‌نێكی به‌رد له خۆراسانی جنووبی، سێ كرێكاری ئه‌م مه‌عده‌نه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی پێویست له شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه دوو كرێكار به سه‌ختی برینداربوون و كرێكارێكی دیكه‌ش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا به‌هۆی داڕمانی دیواری ئه‌م مه‌عده‌نه و سه‌رنج نه‌دانی په‌یمانكار به ته‌ندرووستی و پاراستنی ئه‌منییه‌تی گیانی كرێكاران، لانیكه‌م ٣ كرێكاری دیكه گیانیان له‌ده‌ست دابوو و زیاتر له ١٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار ببوون.