ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی ته‌قینه‌وه له كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی یاری ئاگرین له تایله‌ند، ٩ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌س بریندار بوون.
به وته‌ی پۆلیسی تایله‌ند، ڕووداوه‌كه له كارگه‌یه‌كی شاری “سووپان بووری” ڕوویداوه و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تایه‌كان، ٩ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه و دوو كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون. سه‌رۆكی ئۆرژانسی تایله‌ند ڕایگه‌یاندووه كه ڕێژه‌ی برینداره‌كان زۆره و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێژه‌ی قوربانیان بڕواته سه‌ره‌وه.