ماوه‌ی دوو شه‌وه خه‌ڵكی شاری قه‌رداحه له ڕۆژئاوای سووریه دژ به حكوومه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌رع خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین كه‌س له هه‌ر دوولا به‌هۆی شه‌ڕی چه‌كداری كوژراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گرژی و ئاڵۆزی به‌دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند شارومه‌ندی عه‌له‌وی ده‌ستی پێكردووه و كاتێك خه‌ڵك خۆپێشاندانیان كردووه، هێزه ئه‌منیه‌كانی سووریا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵك و پێكدادان ڕووی داوه. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی سووریه، شه‌ڕ و پێكدادان بۆ چه‌ند شاری دیكه‌ش په‌ره‌ی سه‌ندووه و ژماره‌یه‌ك له هه‌ر دوولا كوژرا و بریندار بوون.