ڕۆژی پێنج شەممە2ی گوڵان، “غەزاڵ مەعسوم شاهی”، چالاکی خوێندکاری خەڵکی کرماشان، لە لایەن بەشی 21ی دادگەی ڕژیم له تاران بە تۆمەتی ” ته‌بلیغ دژی نیزام” سزای 18 مانگ زیندان و جه‌زای نه‌قدی به‌سه‌ردا سه‌پا.
بە پێی راپۆرته‌كان، ئەم چالاکوانە خوێندکاریە بە تۆمەتی نووسینی بابەت لەسەر پێکانی فڕۆکەی گەشتیاری ئۆکراین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، سزا دراوە.