کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی تۆمەتی نوێ به‌سه‌ر “مریەم ئەکبەری مونفەرەد” و بانگهێتشی “سپیدە قولیان”

سه‌پاندنی تۆمەتی نوێ به‌سه‌ر مریەم ئەکبەری مونفەرەد و بانگهێشتی

دوای تێپەڕ بوونی ١٣ ساڵ و نیو لە سزای ١٥ ساڵەی، “مریەم ئەکبەری مونفەرەد”، ناوبراو ڕۆژی شەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٢ بەبێ مۆڵەت گوازرایەوە بۆ داواکاری گشتیی ئێڤین و بە ٥ تۆمەتی نوێ تۆمەتبار کرا، هه‌روه‌ها “سێیده‌ قولیان” له‌سه‌ر سكاڵای ڕۆژنامه‌وانێك بانگهێشتی دادگا كرا.

سپیدە قولیان کە تەنیا چەند کاتژمێرێک دوای ئازادکردنی جارێکی دیکە دەستبەسەر کرابوو، بە سووکایەتیکردن بە ڕێبەر تۆمره‌تبار كرا. ناوبراو بڕیاره‌ ئەمجاره‌ له‌سه‌ر سکاڵای “ئامینەسادات زەبیحپوور” (بازجو- خه‌به‌رنگاری) کۆماری ئیسلامی ئێران دادگایی بکرێت. “سپیده‌ قولیان” بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە زیندانەوە ڕایگەیاند کە لەم دادگایە ئامادە نابێت.