ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رپرسانی سوودانی گۆڕێكی به كۆمه‌ڵیان له شاری “ئۆم ده‌رمان” كه پێده‌چێ ته‌رمی ئه‌فسه‌رانێك كه له كوده‌تای ساڵی ١٩٩٠ به شێوه‌یه‌كی زۆر وه‌حشیانه كۆژرابێتن، دۆزیوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌دوای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی “عومه‌رالبه‌شیر” سه‌رۆك كۆماری پێشووری سوودان، له مانگی ژۆئه‌نی ساڵی ١٩٨٩ ئه‌فسه‌رانێك له ئه‌ڕته‌شی سوودان كه به‌نیاز بوون له‌دژی ده‌وڵه‌تی “عومه‌رالبه‌شیر” كوده‌تا بكه‌ن، دوای چه‌ند كاتژمێر له به‌ده‌سته‌وه گرتنی هه‌ندێ له ناوه‌نده‌كانی نیزامی ئه‌م وڵاته، هه‌وڵه‌كه‌یان شكستی هێنا و په‌روه‌نده‌كانیان ناردرا بۆ دادگا. له‌و كاتدا حوكمی ئێعدامی ٢٨ كه‌س ده‌ركرا و بۆ چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش حوكمی زیندان ده‌ركرابوو. شایانی باسه، له‌وكاته‌وه هه‌تا ئێستا بنه‌ماڵه‌ی ئێعدام كراوان به‌رده‌وام خوازیاری دۆزینه‌وه‌ی شوێنی ناشتنی ئازیزه‌كانیان بوون.