كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی كشت و كاڵی میرزا كووچه‌ك خان له شاری خۆڕه‌م شار، ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی گوڵان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری دامه‌زراندنی ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری بوون بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانیان.
به وته‌ی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته مافی كرێكارانه كه ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌بێت بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان. كرێكاران ڕایانگه‌یاند كه ئه‌منییه‌تی كاری، پێش گرتن به بێكار كردنی زۆره‌ملی كرێكاران، گه‌یشتن به داخوازییه سینفی و حقووقیهكانیان هه‌روه‌ها كه‌ڵك وه‌رگرتن له بیمه ته‌نیا له ژێر سیبه‌ری هه‌بوونی ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆ دابین ده‌كرێت.