میدیاكانی وڵاتی كۆوه‌یت ڕۆژی ێێنج شه‌ممه ڕایانگه‌یاند: دادگای ئه‌و وڵاته ١٨ كه‌سی به تۆمه‌تی هاوكاری ماڵی و ناردنی پاره بۆ گرووپی تیرۆریستی حیزبۆڵڵای لۆبنان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌ی كه‌نداوی فارس، له ساڵی ٢٠١٦وه گرووپی حیزبۆڵڵایان خستووه‌ته نێو لیستی تیرۆره‌وه. جێی ئاماژه‌یه كه لۆبنان له ئێستادا تووشی قه‌یرانێكی سیاسیه و وڵاتانی عه‌ره‌بی گرووپی حیزبۆڵڵا وه‌كوو تاوانباری سه‌ره‌كه‌ی باروودۆخی ئێستای لۆبنان پێناسه ده‌كه‌ن.