به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی خۆپیشاندانی نه‌یارانی چاكسازی له ده‌ستووری ڕووسیه، به ده‌یان كه‌س له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به پێی ئه‌م چاكسازییه “ویلادمێر پووتین” سه‌رۆك كۆماری ڕووسییه ده‌توانێ تا ١٦ ساڵی دیكه وه‌ك سه‌رۆكی ڕووسییه بمێنێته‌وه. ڕۆژی چوارشه‌ممه به سه‌دان خۆپیشانده‌ر كه زۆربه‌یان دهمامهكیان لێ دابوو و له‌سه‌ر دهمامهكهكهیان نووسرابوو “نا”، له‌م خۆپیشاندانه‌دا به‌شداریان كردبوو و به‌وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی پووتین ببوون. شایان باسه، به‌دوای ئه‌وه‌یكه خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و یه‌كێك له بڵوارهكانی سه‌ره‌كی شاری مۆسكۆ ده‌ڕۆیشتن، له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه هێرش كرایه سه‌ریان و به‌ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كران.