كۆماری چێك له درێژه‌ی ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ڕووسیه له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌ی ساڵی ٢٠١٤ كه له ئه‌نباری چكوچوڵی ئه‌م وڵاته ڕووی دا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان، بڕیاری ده‌ركردنی ژماره‌یه‌كی دیكه له دیپلۆماته‌كانی ڕووسیه ده‌ركرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری چێك، ته‌ئكیدی كردووه كه ژماره‌ی دیپلۆماته‌كانی ڕووسیه له پراگ نابێ زیاتر له دیپلۆماته‌كانی ئه‌م وڵاته له مسكۆ بێت و باقییه‌كه‌یان پێویسته تا كۆتایی مانگی مه‌ی خاكی كۆماری چێك جێبهێڵن. ناوبراو ڕایگه‌یاندووه كه پێویسته نزیك به ٦٠ دیپلۆماتی ڕووسیه له كۆماری چێكهوه ڕهووانه ڕووسییه بكرێنه‌وه. وته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری چێك له حاڵێك دایه كه ده‌وڵه‌تی ڕووسیه له تۆڵه‌ی ده‌ركردنی ١٨ دیپلۆماتی ڕووس له لایه‌ن كۆماری چێك، ٢٠ دیپلۆماتی چێكی له‌م وڵاته ده‌ركردبوو. شایانی باسه، ده‌وڵه‌تی چێك، دیپلۆماته‌كانی به سیخوڕی كردن بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ڕووسیه تۆمه‌تبار كردووه.