کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی له‌ مه‌ریوان، مهاباد و كامیاران

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی له‌ مه‌ریوان، مهاباد و كامیاران 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی په‌روین ئه‌دوایی، ناسر ئه‌حمه‌دزاده‌ و فه‌رزاد حه‌میدی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، په‌روین ئه‌دوایی چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مه‌ریوان كه‌ پێشتر و له‌ ساڵی ٩٨ی هه‌تاویش جارێك به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كرابوو، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ڕفێندراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی مهاباد به‌ ناوی ناسر ئه‌حمه‌دزاده‌ ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ، له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مانگرتنی گشتی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه‌. هه‌روه‌ها له‌ شاری كامیاران، گه‌نجێك به‌ ناوی فه‌رزاد حه‌میدی به‌ بیانووی به‌شداری له‌ مانگرتنی گشتی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ كراوه‌.