بەپێی ڕاپۆرتی “حال وش”، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “غەفوور ڕیگی”، تەمەن ٢٢ساڵ و “بیلال ڕیگی”، تەمەن ٢١ ساڵ، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه له شاری زاهیدان ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “غەفوور” و “بیلال” لە بلواری كه‌شاوه‌رزی زاهیدان بەبێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی لەلایەن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو لاوه له‌به‌رده‌ستدا نییه.