به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، سێ كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری نایاسایی و په‌یوه‌ندیدار به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، له لایه‌ن هێزی پاراستنی ده‌ریایی ئه‌رته‌شی هنده‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و كه‌شتیانه پێشووتر له لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئامریكاوه به هۆی فرۆشتنی نایاسایی نه‌وتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به وڵاتانی دیكه، گه‌مارۆ خراوه‌ته سه‌ریان و به‌و بۆنه‌یه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه نوێنه‌رانی ڕژیم و ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی ڕێبه‌ندان، له وڵاتی عومان، سه‌باره‌ت به چه‌ندین بوار وت‌ووێژیان كرد و پاشان هه‌ردوو لایه‌ن ڕایانگه‌یاند كۆمه‌ڵێك خاڵی ئه‌رێنی له دانیشتنه‌كه‌دا باسی لێوه كراوه. به‌ڵام هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌كه، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئامریكاوه، لانیكه‌م ١٩ ڕێكخراو و كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری په‌یوه‌ندیدار به كۆماری ئیسلامی گه‌مارۆ خرایه سه‌ریان.
