ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، کرێکارانی کانگای مسی “درەخشان”،لە شاری “سیرجان”ی سه‌ر به ئۆستانی کرمان، بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی بە پێنەدانی حەقدەست و کێشەی بیمە، له شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرت .
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کرێکاران و شۆفێرانی کانگای مسی “درەخشان” خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلین و ڕۆژی ڕابردوو بۆ چواره‌مین جار له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.