كرێكارانی ڕێكخراوی گواستنه‌وه‌ی باری موسافیرانی شاره‌داریی یاسووج، ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ن ڕێكخراوی گواستنه‌وه‌ی شاره‌داریی یاسووج لانیكه‌م ٨ مانگه حه‌قده‌ستی كرێكاره‌كانی په‌رداخت نه‌كردووه. كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه به دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ڵێن: له بارودۆخێكی دژواری گوزه‌راندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ده‌شڵێن: په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان له حاڵێكدایه كه له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسانی شارستانی به خواسته‌كانیان، هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ئێعتڕازییان له به‌رامبه‌ر شاره‌داریی و شوڕای شار به‌ڕێوه‌بردووه.